مه‌حه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، سه‌رنجیان خستوه‌ته سه‌ر دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی بازرگانی گونجاو بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌گشتی و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌هۆی تواناكانیانه‌وه، هاوكات داوایكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا نابێت ته‌نها له ڕوی ئاسایشه‌وه به سنورداری بمێنێته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، محه‌مه‌د شیاعس ودانی رایگه‌یاندوه : عێراق زه‌وییه‌كی به‌پیته بۆ وه‌به‌رهێنان له زۆر كه‌رتی گرنگدا و سه‌رچاوه‌ی سروشتی هه‌یه كه تا ئێستا وه‌به‌رهێنانیان بۆ نه‌كراوه،
ئه‌وه‌شیخستۆته‌روو: ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه بیانكه‌ینه بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت و به‌شداری بكات له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا.
به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ چالاككردنی كه‌رته ئابورییه گرنگه‌كانی دیكه جگه له نه‌وت
سودانی باسی له‌وه‌شكردوه، "رێچكه‌ی هه‌ڵه له به‌فیڕۆدانی گاز له ماوه‌ی 2-3 ساڵدا ده‌وه‌ستێت، پاش ته‌واوبونی پڕۆژه‌كانی گاز كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی توتاڵ و ئیمارات و چین له گه‌ڕانی پێنجه‌مدا ده‌ستیپێكردوه، هه‌روه‌ها ئێمه 11 كێڵگه و ناوچه‌ی دۆزینه‌وه‌مان ڕاگه‌یاند له پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و نه‌جه‌ف، گازی سروشتی له خۆده‌گرێت كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی عێراقدا وه‌به‌رهێنانی ده‌كرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP