ڕیاڵ مەدرید پێش دێربی هەواڵی خۆشی پێگەیشت

وەرزش
16:33 - 2023-09-23

ڕیاڵ مەدرید پێش دێربی هەواڵی خۆشی پێگەیشت 

بەر لە یاری دێربی نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی یانەكانی ئیسپانیا كە بڕیارە سبەی سەعات 10 بەكاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كارلۆ ئەنچیلۆتی و ئیدارەی یانەی شاهانە هەواڵی دڵخۆشكەریان پێ گەیشت ، تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئیدارەی یانەكەیان ووتوە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە یاری دێربی فینیسۆس جۆنیۆر ئامادە دەبێت و بە تەواوی لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە ، ترسێك هەبوو لەوەی جۆد پیلیتگهام بە هۆی ئازاری گەدەیەوە نەتاوانێت بەشداری بكات بەڵام ئاس ئەوەشی پشت راستكردۆتەوە كە یاریزانە ئینگلیزەكە بارودۆخەكە تێ دەپەرێنێت و ئەویش بەشداری دەكات ، جگە لەوەی ئاردا گولەریش دەستیكردۆتەوە بە مەشق و راهێنانەكان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP