پۆلیسی کەرکوک رایگه‌یاند" به‌سه‌رپه‌رشتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە ماوەی 48 سه‌عاتدا (86) تۆمەتباریان دەستگیرکردووه، کە له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فەرمانی دەستگیرکردنیان هه‌بووه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو لەنێویاندا (33) داواکراویان لەلایەن پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه دەستگیرکراون و (35) تۆمەتباریش له‌لایه‌ن پۆلیسی ناخۆی كه‌ركوكه‌وه دەستگیرکراون،كه (12) تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی حەویجە دەستگیرکراون و (6) تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی داقوقه‌وه دەستگیرکراون.
هه‌وه‌ها مەفرەزەکانی پۆلیسی خولاوه (دەوریە) دەستیان بەسەر ٨ ماتۆڕسکیلێکی نایاساییدا گرتوه و سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و هەروەها دەست بەسەر چه‌ند چەکێكی بێ مۆڵەتدا گیراوه، سه‌رجه‌م تۆمەتباره‌كان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی سزای یاسای وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP