مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:" بە ریفراندۆم پشتیوانی
و هاوکارییەکانی کورد لەدەستچوون"
ئه‌مڕۆ 24ی ئه‌یلول 2023 وتەبێژی مەڵبەندی سێی
رێكخستنی هەولێری یه‌كێتی له شه‌شه‌مین ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفرانۆدم رایگه‌یاند:"
ڕیفراندۆم، مافێکی رەوای هەموو گەل و نەتەوەیەکە بۆ دیاریکردنی مافە رەواکانی خۆی،
بەڵام دەبێت کاتێک گونجاوی بۆ هەڵبژێردرێت."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
لە ژێر فشاری وڵاتانی دراوسێ بووەهۆی لە دەستدانی 50%ی خاکی هەرێمی کوردستان و بووە
هۆی کەمکردنەوەی هەموو هاوکارییە سیاسی و سەربازییەکان لەلایەن دۆستانی گەلی کورد
و هەروەها گەڕانەوەی پەنجا ساڵ پرسی کورد بۆ دواوە."
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیدا هاتووه:" ئەمانە هەمووی گوێنەدان
بوو بە چارەنووسی گەل و بەهەند وەرنەگرتنی ئامۆژگاری دۆستەکان و وڵاتانی زلهێزی دونیا"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP