لە شاری هەولێر لەسەر هۆکارێک كه تائێستا ئاشكرا نه‌كراوه، دوو کارمەندی هاتوچۆ، له باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتوچۆ، ده‌بێت به دەمەقاڵێیان، دواتر دەبێتە شەڕ و یەکێکیان بە چەک ئەوی دیکەیان كوشتووه، هێزە ئەمنییەکانیش ده‌ڵێن له ئێستادا سەرقاڵی لێکۆلێنەوەن له رووداوه‌كه.
به پێی زانیارییه‌كان ئەو دوو کارمەندە یەکێکیان ئەفسەری ئێشگر بووه‌و ئەوی دیکەیان پاسەوان بەرێوەبەرایەتییەکە بووە، لەسەر هۆکارێکی نه‌زانراو بووه به شەڕیان، پاسەوانەکە تەقەی لە ئەفسەرەکە کردووە كه ناوی (دلاوه‌ر غازی)یه، له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك رووداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"پاسەوانەکە نزیکەی 5 گولـلەی تەقاندووە، تەرمی ئەفسەرەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵگیراوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP