نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی تۆماری ئه‌مرۆ 24ی ئه‌یلول 2023 تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یند، له 24 سه‌عاتی رابردوودا 32 نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراوه‌و 903 نه‌خۆشش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" هه‌میشه به‌رده‌وام بوون بۆ خزمه‌تكردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه و له‌هه‌موو به‌ربه‌ست و قه‌یرانه‌كاندا نه‌خۆشخانه‌كه هیوایه‌ك بووه بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه."
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:
* (32) نه‌خۆشی نوێ تۆمار كراوه له‌گه‌وره‌ساڵان و منداڵاندا.
* (903) نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كردوه.
* (3732)پشكنینی تاقیگه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراوه بۆ نه‌خۆش.
* (133) نه‌خۆش چاره‌سه‌ری كیمیایان وه‌رگرتوه.
* (150) نه‌خۆش پشكنینی سۆنه‌ر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوه.
* (87) نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داغڵ بووه.
* (530) نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ده‌رمانخانه‌یان كردووه و ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتوه.
*(67) نه‌خۆش له‌قاوشه جۆراو جۆره‌كانی نه‌خۆشخانه داغل كراون.
* (9) نه‌خۆش پشكنینی مۆخیان بۆ ئه‌نجام دراوه.
* (54)نه‌خۆش له‌به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجام دراوه.
* (8)نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی ده‌رونیه‌وه بینراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP