كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دووپاتیده‌كاته‌وه كه لە نیگەرانیەکانیان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی راگەیاندن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "مارك سترۆ- كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانانی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێم كۆبووه‌ته‌وه بۆ ئاشنابوون بە کارەکانیان و پانتایی کاری ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەبنەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: "كونسوڵی گشتیی ده‌ستخۆشی له رۆژنامه‌وانه‌كان كردووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ روماڵكردنی بێلایه‌نانه‌ی هه‌واڵه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێم".
دووپاتشیكردووه‌ته‌وه: "به‌رده‌وامن له نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌رباره‌ی پاشه‌كشه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئازادیی ڕاگه‌یاندن، پاشه‌كشه له نموونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه و پشكنینی نایاسایی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كه‌موكوڕیی له جێبه‌جێكردنی یاسای كاری ڕاگه‌یاندن و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی هه‌رێمی كوردستان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP