سبەینێ ٢٧-٩-٢٠٢٣ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە تەلاری هونەر لەسلێمانی دەبەستێت و ٦٠٠ ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان کراون، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت:" له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش".
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ 10 کەس کەم دەبنەوە
سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
سەرکەوت زەکی وتی."یەکێک لەو ئەنجومانەی پێشنیارکراون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕ‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن"،
وتیشی:" هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. دووپاتیشیكرده‌وه، یه‌كێتی له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له‌شێوازی بەڕێوەبردن ده‌كات".
٢٦٠ ئەندامی کۆنگرە لە مەڵبەند و مەکتەبەکان دیاریکران
لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بەڕێوەچوو، کەتێیدا٢٦٠ ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە دیاریکران.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکاندا ٢٦٠ ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا دیاریکران، کە ١٧٥ ئەندامیان لە مەڵبەندەکانن و ٨٥ ئەندامیشیان لە مەکتەبەکان بوون ".
تەلار لەتیف راشیگه‌یاند: " هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەین، له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان"
ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ یەکەم جارە لەمێژووی خۆیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش وادەی دیاریکراو کۆنگرە دەبەستێت.
رۆژی 20ی ئاب 2023 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له شاری كه‌ركوك كۆبووه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له رۆژی 27ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP