له‌ كه‌ركوك گه‌وره‌ تیرۆرستێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا

کوردستان
13:50 - 2023-09-26


 له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دژی تیرۆری عێراق، له‌ پارێزگای كه‌ركوك گه‌وره‌ تیرۆرستێكی مه‌ترسداری داعش ده‌ستگیركرا.

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:"له‌ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزه‌كانی دەزگای دژە تیرۆر، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزه‌كانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، تیرۆریستێكی مه‌ترسیداریان به‌ناوی (ئەبو بوخاری) لە پارێزگای کەرکوک ده‌ستگیركرد.
 
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌  پله‌ی فەرماندەی (کەتیبەی بیانی) لە نێو تاقمی تیرۆرستی داعشدا هه‌بووه‌.  
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP