وه‌زاره‌تی‌ دارایی: هه‌رچه‌نده‌ سبه‌ینێ‌ پشووه‌ به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان
14:36 - 2023-09-26


وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلول 2023 رایگه‌یاند كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سبه‌ینێ‌ پشووه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌: "به‌بڕیاری وه‌زیری دارایی و ئابوری، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2023/9/27 كه‌ پشووی فه‌رمییه‌، ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ ئاسایی ده‌بن كه‌ ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌و دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ پێی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP