بانكی ناوه‌ندیی لقێك له‌ سلێمانی دەكاته‌وه‌

کوردستان
15:40 - 2023-09-26


پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندیی رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی (لق)ێكی بانکه‌كه‌ لە پارێزگای سلێمانی، كه‌ هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه‌ سوودمه‌ند بن لە قەرزو پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانوبەرە.

د.بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بە کردنەوەی نوسیگەی بانکی ناوەندی لە هەرێم، پارێزگاکانی هەرێم لە روی ئابوورییەوە دەبوژێنەوە و سەرجەم ئاسانکارییەکان بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت، لە سەرەتای دەستبەکاربونی عەلی عەلاق وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی ئەو نوسینگەیە لە پارێزگای سلێمانی بەردەوام بوە."

 ئه‌وه‌شخسته‌ڕو كه‌:" بانکی ناوەندی هەرێم پەیوەستنەکراوە بە بانکی ناوەندی عێراقەوە، بۆیە ئەو ئاسانکارییە بانکییانەی بۆ خەڵکی پارێزگاکانی عێراق هەیە، هاوڵاتیانی هەرێمی نەگرتوەتەوە، داواکاری کردنەوەی نوسینگەی بانکی ناوەندیی لە پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی لیژنەی ئابوری پەرلەمان کردوە."

ئاشکراشیکرد:" لە 22ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ، بانکی ناوەندیی بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە، هەروەها رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی نوسینگەیەکی بانکه‌كه‌ لە سلێمانی، ئەو رێکارانەی ماوە بۆ کردنەوەی ئەو نوسینگەیە لە ئەستۆی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP