بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی
ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە
بافڵ
جەلال تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی
و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە
بەناوی
بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە
ژیانی
منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بەریتانیا بەسەر بردووە
تەمەنی
گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە
بەرپرسی
نووسینگەی سکرتاریەتی سەرۆک تاڵەبانی بووە
ساڵی
1996 بەشداری لە ڕاهێنانەکانی فەیلەقی فەرەنسادا
کردووە
ساڵی
1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاهێنانە
سەربازییەکانی
بەریتانیا
ساڵی
2000 بەشداری لە ڕاهێنانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە
لە
ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە
دواتر دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە و
بەرپرسی
کاروباری دژەتیرۆری کوردستان بووە
لە
دوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی
زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە و
بە
ئاڕاستەی یەکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی کاری دەکرد
دەنگە
ناڕازییەکانی ناو یەکێتی و دەرەوەی یەکێتی ئاشتکردەوە.
ڕۆڵی
لە دانانی سەرۆککۆماری عێراقدا هەبووە
تا
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نەبووە
هەر
لەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا
لە
١٨ ی شوباتی 2020 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە هاوسەرۆکی یەکێتی
هەڵبژێردران)
رۆژی
٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەڵبژێردرا
لەماوەی
سەرۆکایەتی یەکێتییدا رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەکخستنەوەی ریزەکانی یەکێتی ، بەهێزکردنەوەی
پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم ، عیراق و ناوچەکە
سەرۆک
بافڵ وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە ووڵاتدا زۆرترین دیدارو جوڵەی سیاسی هەبووە لە یەک
ساڵی رابردوودا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP