داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ئه‌یلولدا نزیكه‌ی 9 ملیارو نیو دۆلار بووه‌

کوردستان
21:37 - 2023-10-01


  
لە ماوەی مانگی رابردوودا، عێراق بڕی ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووه‌و داهاتەکەشی ٩.٤٩ ملیار دۆلار بووە. 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" لە ماوەی مانگی ئەیلول بڕی١٠٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی گەیارەشەوە بڕی ٤٧٣ هەزار بەرملیل نەوت هەناردەکراوە."

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:"نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت٩٢ دۆلار بووە، لە رۆژێکدا سێ ملیۆن و ٤٨٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە."



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP