شارهزایهكی كهشناسی پێشبینیدهكات، سبهینێ 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەورو بێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێک کات و شوێندا.
له راگهیهندراوێكدا ئاراس جهبار شارهزای كهشناسیی رایگهیاندووه:"لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لەدەریای ناوەراست و دروستبوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی باکوری ھەرێم سبەی دووشەمە 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێک کات و شوێندا"
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه :" لە ناوچەکانی باکوری ھەرێم ھەر لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر زۆربەی کاتەکان ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر ئەبێت کە لەھەندێ ناوچەدا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەش بەدیاری نەکراوی چالاک ئەبێت و بەجیاوازی ناوچەکان ئەگەری بارینی 3 تا 10 ملیممەتر باران ئەبێت"
ئهو شارهزایهی كهشناسی دهشلێت:" پلەکانی گەرما لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاویەکانی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تا رادەیەک بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/س ئاراستەی با بەگوێرەی کات لە گۆڕاندا ئەبێت . "
ئاراس جهبار باسی لهوهشكردووه:" تا سێ رۆژی داھاتوو کەشی ناوچەکە لەژێر کاریگەری ئەم ناسەقامگیریەدا ئەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ کات و شوێندا ھەور چر دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز ئەبارێت."
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی :-
ھەولێر 30 پلە
سلێمانی 28 پلە
دھۆک 25 پلە
ھەڵەبجە 30 پلە
کەرکوک 33 پلە
گەرمیان 34 پلە
راپەرین 29 پلە
سۆران 26 پلە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP