نێرگز موحه‌مه‌دی كچه چالاكوانی كورد له ئێران، به‌هۆی كاره‌كانی له بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، خه‌ڵاتی نۆبڵی 2023ی بۆ ئاشتی، پێبه‌خشرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی نۆبڵی نه‌رویج بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی خه‌باتی له پێناو ژنانی سته‌مدیده له ئێران، خه‌ڵاتی نۆبڵ به نێرگز موحه‌مه‌دی به‌خشراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه خه‌باتی بوێری نێرگز موحه‌مه‌دی له‌پێناو مافه‌كانی مرۆڤ باجی زۆری پێ داوه و له ئێران ١٣ جار ده‌ستگیركراوه، پێنج بڕیاری سزای بۆ ده‌ركراوه و سزای زیندانی ٣١ ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، بۆیه ئه‌و (جه‌نگاوه‌ری به‌رگرییكاری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه).
نێرگز محه‌مه‌دی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه وته‌مه‌نی 51 ساڵه، ساڵانێكه له‌پێناوی مافی ژنان و نه‌هێشتنی سێداره و ئازادییدا له زیندانه‌كانی تاراندایه و ئێستاش به دوانزه ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیی و 157 جه‌ڵده سزادراوه و له زینداندایه، لێژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیش له‌پای كار و چالاكییه‌كانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵی پێی به‌خشیوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP