رێكخراوی چه‌كداریی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی (حەماس)ی فه‌له‌ستینی بە هێرشێكی فراوانی موشه‌كی و هاوكات دزه‌كردنی چه‌كداره‌كانی له كه‌رتی غه‌زه‌وه بۆ نێو چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی نزیك له غه‌ززه، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیی دژی ئیسرائیل له ژێر ناوی (لافاوی ئه‌قسا)راگه‌یاند.
ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی یه‌كه‌م 2023، فەرماندەی گشتیی كه‌تیبه‌كانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، محەممەد زەیف، دەستپێکكردنی ئۆپراسیۆنی “لافاوی ئەقسا”ی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
زه‌یف لە لە په‌یامێكدا وتی:" “یەکەم هێرشیان بۆسه‌ر پێگەو فڕۆکەخانەو سه‌ربازگه‌كانی ئیسرائیل به ئاراسته‌كردنی زیاتر له ٥ هەزار مووشەک و تۆپ ده‌ستپێكردووه.
فەرماندەی گشتیی كه‌تیبه‌كانی قەسام ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: بڕیاریانداوە کۆتایی بە هەموو تاوانەکانی داگیرکاریی بهێنن، ئەو سه‌رده‌مه‌ش كۆتاییهات بەبێ لێپرسینەوەو به‌ئاره‌زووی خۆی پێشێلكاریی ئه‌نجام بدات و بڕیارمانداوە کۆتایی بە هەموو تاوانەکانی داگیرکاریی بهێنین"
لای خۆییه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە "ژمارەیەک چەکدار لە کەرتی غەززەوە دزەیان کردووتە نێو ئیسرائیل، دوای ئەوەی دەیان موشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون"
هاوكات داوای له دانیشتووانی ناوچەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە كردووه لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە"
هاوكات سوپای ئیسرائیل باری ئامادەباشیی بۆ جەنگ راگەیاند و به هه‌ڕه‌شه‌وه وتی:" حەماس سه‌رجه‌م ئاكام و لێکەوتەكانی ئه‌و هێرشە مووشەکییانه لە ئەستۆ دەگرێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP