به كاریگه‌ری ئاڵۆزییه‌كانی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌مریكا هێزی زیاتر و سیستمی به‌رگری دژه مووشه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كات.
لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگری "تاد" و سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "پاتریۆت" له ناوچه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زیاتر له هێزه‌كانیان ده‌خه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پلانێكی به‌په‌له‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازییان له‌كاتی پێویستیدا هه‌بێت.
ئۆستن وتیشی، ئه‌و رێكارانه هۆكار ده‌بن بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌و یارمه‌تیده‌ری ئیسرائیل ده‌بن له به‌رگریكردن، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێزی زیاتر جێگیر ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP