عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ نزمه‌كان و خانه‌نشینان زیادده‌كات

ئابوری
21:10 - 2023-10-24

عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ نزمه‌كان و خانه‌نشینان زیاد ده‌كات.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاڕیدا له‌سه‌ر پێدانی ده‌رماڵه‌ به‌ ڕێژه‌ی 50% به‌ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 8، و 9 و 10 كه‌ هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ك وه‌رناگرن جگه‌ له‌ ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌و پیشه‌.

هاوكات نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا باسی له‌وه‌ كردووه‌، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی سه‌د هه‌زار دینار بۆ موچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێك زیاد ده‌كرێت، كه‌ موچه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی له‌ ملیۆنێك دینار كه‌متره‌.

له‌ مانگی رابردوو  لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و وه‌فده‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌ باره‌ی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌مواری موچه‌ی خانه‌نشینان كرد.

له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی دووسه‌د هه‌زار دیناره‌، له‌كاتێكدا له‌ عێراق كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی پێنج سه‌د هه‌زار دیناره‌، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌رێم ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ كارگێریی هه‌رێم كار به‌ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو ناكات.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP