وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له غه‌ززه دوایین ئاماری كوژراوانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش نزیكه‌ی 5 هه‌زارو 800 هه‌زار كه‌س كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ 25 تشرینی یه‌كه‌می 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ شەش هەزار و 546 کەس بەرزبووەتەوە."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو له‌و ژماره‌یه ، 2 هەزار و 704 منداڵ و هەزار و 584 ژن و 364 کەسیان بەساڵاچوون، هه‌روه‌ها 17 هەزار و 439 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بریندار بوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP