تۆڕی (دی ده‌بلیو)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا له یه‌كه‌م دانیشتنی هه‌فتانه‌یدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن نانسی فیزر-ی وه‌زیری ناوخۆوه پێشكه‌شكرابوو له‌باره‌ی خێراكردنی پڕۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی داواكارییه‌كانیان ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له‌ناوه‌رۆكی پرۆژه‌یاساكه‌دا ئه‌وپه‌ڕی ماوه‌ی حجزكردنی ناردنه‌وه له 10 رۆژه‌وه بۆ 28 رۆژ درێژده‌كرێته‌وه، (ئه‌م ماوه‌یه دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌گرێته‌وه).
پرۆژه‌كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته ده‌سه‌ڵاتداران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاخچییان. به‌ڵام ده‌بێت پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
فیزر ئاشكراشیكرد پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی 27% زیادیكردووه به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، وتیشی هێشتا پێویسته له‌سه‌رمان یاسایه‌ك دابڕ‌ێژین كه رێگه‌مان پێبدات یاساكانمان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و شێلگیرانه جێبه‌جێ بكه‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP