رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، هێزی زه‌مینیی ئیسرائیل شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی گه‌وره‌ی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بردووه و ئامانجی هێرشه‌كه‌شی پێگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند هێزه‌كانی پیاده و تانكه‌كان، زۆرینه‌ی شانه تیرۆریستییه‌كان و ژێرخان و شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كی دژه تانكیان له غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج.
ئیسرائیل نزیكه‌ی 360 هه‌زار كه‌سی له‌و سه‌ربازه یه‌ده‌گانه بانگهێشت كردووه و سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر سنوری غه‌ززه كۆكردوه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی زه‌مینی، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌كانی حه‌ماس.
پێشتریش بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو ئاماده‌كاری بۆ هێرشی زه‌مینی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانم بچمه ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP