سوپای ئیسرائیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو به زرێــپۆش و تانك هێرشێكی زه‌مینییان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه‌و تیایدا چه‌ند پێگه‌یه‌كی گروپی چه‌كداری حه‌ماسیان له‌كه‌رتی غه‌ززه كردوه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هێرشه زه‌مینییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندوه‌و، دواتر سه‌ربازه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خاكی ئیسرائیل.
ده‌شڵێت: هێرشه‌كه چواره‌مین هێرشی زه‌مینیه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاربوو له‌دوای حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی زه‌مینی فراوان و چڕ بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تــا ئێستا سوپای ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامنـه‌داوه‌و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كۆكـنـین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP