فیلیپ لازارینی كۆمسیاری گشتی ئاژانسی كـــارو فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌قودس ڕایگه‌یاند: كه‌رتی غه‌ززه پێویستی به‌هاوكاری مرۆیی به‌رده‌وام هه‌یه، بۆ گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییانه‌ش به‌كه‌رته‌كه پێویسته ئاگربه‌ستی مرۆیی ڕابگه‌یه‌ندرێت و، شه‌ڕ له‌كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌كه‌رتی غه‌ززه، لانیكه‌م ٥٧ كارمه‌ندی ئاژانسه‌كه‌یان كوژراون .
هاوكات ته‌ندروستی غه‌ززه له‌ڕاگه‌یه‌نداروێكدا بڵاویكرده‌وه: له‌ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ڕۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستیپێكردوه، حه‌وت هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه‌زیاتر له‌نیوه‌یان ژن و منداڵن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا چاره‌نووسی هه‌زار و ٦٥٠ كه‌سیش نادیاره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP