دیمیتری بیسـكۆف وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مۆسكۆ، ته‌نها له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، هیچ پلانێكیش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا نــییه.
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا "كرملێن" ڕاشیگه‌یاند، له‌خشته‌ی سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا ڕێكـنه‌خراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها وه‌فدێكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا كۆبوونه‌ته‌وه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین پێشهاتی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان غه‌زه و ئیسرائیل كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌بڕوای ئه‌وان گرنگه به‌رده‌وامی به‌په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناكۆكی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل بدرێت، ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP