هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومان و تۆپبارانی چڕی كه‌رتی غه‌ززه، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی حه‌ماسی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) كوشتنی (عیسام ئه‌بو روكبه)، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی حه‌ماسی، له هێرشێكی ئاسمانیی له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند.
به وته‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل " ئه‌بو روكبه به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی هێزی فڕۆكه‌وانیی بێفڕۆكه‌وان و په‌ڕه‌شوت و سیستمی سیخوڕی ئاسمانیی و به‌رگریی ئاسمانی حه‌ماس بووه، به حوكمی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی، به‌شداریی له پلاندانان و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه خوێناوییه‌كه‌ی 7ی تشرینی یه‌كه‌م كردووه".
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: عیسام ئه‌بو روكبه له‌ڕێی ئاراسته‌كردنی (ئاژاوه‌گێڕان) كه دزه‌یانكرده به‌رگی غه‌ززه به په‌ڕه‌شوت و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بۆسه‌ر بنكه‌كانی سوپای به‌رگری له نزیك سنووری غه‌ززه به‌شداری كۆمه‌ڵكوژییه خوێناوییه‌كه‌ی كردووه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP