سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویان بۆ كه‌رتی غه‌ززه به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی ناوبرد‌و رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا ئۆپراسیۆنی فراوانتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دانیێل ھەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ کەناڵی ABCـ ی ئەمریکی راگەیاند:" ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی رابردو بۆسەر کەرتی غەززە ھێرشی زەمینی نەبووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە، به‌ڵام لە رۆژانی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنی فراوانتر ئەنجام دەدەن."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:" لە ھێرشەکانی شەوی رابردودا ١٥٠ پێگەی حەماسیان لە ژێر زەوییدا کردووەتە ئامانج، لەو ھێرشەکانه‌شدا فه‌رمانده‌ی ھێرشە ئاسمانییەکانی حەماس کوژراوە."
به وته‌ی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل:" لە ئۆپەراسیۆنەکەی سەر باکوری غەززەدا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی و سەدان مووشەکھاوێژ بەشدارییانکردووەو دەیان تونێل و ژێرخانی سەربازیی حەماسیان لەژێر زەوییدا لەناوبردووە."
لای خۆیه‌وه ته‌ندروستیی غه‌ززه رایگه‌یاند:"شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل 53 كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجامداوه‌و زیاتر له377 قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان هاووڵاتی كۆچپێكراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP