حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه له تارانه‌وه ڕێنمایی بدرێت به كوتله چه‌كداره‌كانی دڵسۆزی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و رایگه‌یاند، به‌ری نوێ له دژی ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها پشتیوانی له ئیسرائیل بكات.
حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان له لێدوانێكدا به ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگه‌یاندوه، "به‌ره نوێیه‌كان له‌دژی ئه‌مریكا ده‌كرێنه‌وه ئه‌گه‌ر پشتیوانی ڕه‌های خۆی بۆ ئیسرائیل به‌رده‌وامی پێ بدات، جگه له‌وه‌ش له‌شكركێشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه لێكه‌وته‌ی ترسناكی بۆ ئیسرائیل ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه ئێران ڕێنمایی به گروپه‌كانی سوریا و عێراق دابێت بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌نه ئامانج و وتیشی، "ئێمه هێزی نوێمان بۆ سوریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه نه‌ناردوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP