ریاڵ مەدریدی پەیامێكی توندی بۆ مباپێ نارد

وەرزش
15:18 - 2023-11-14

دوای ئەو كێشمەكێشەی چەندین ساڵە لەنێوان یانەی ریاڵ مەدرید و كیلیان مباپێی فەڕەنسی هەیە سەبارەت بەگواستنەوەی یاریزانەكە بۆ قەڵای شاهانە, لەدوا هەواڵدا یانەی مێرانگی لەڕێگای لۆرێنز‌و فێرناندۆی ئەندامی كارگێڕی یانەكەوە پەیامێكی توندیان ئاڕاستەی كیلیانی ئەستێرە كرد, ڕادیۆی كادینا سێری فەڕەنسی بووە سەكۆی گەیاندنی پەیامەكە و بەڕوونی باسی لەوەكرد, كە لۆرینزۆ بە مباپێی گوتووە ئێمە چیتر هەوڵ بۆ گواستنەوەت نادەین, ئەگەر ئارەزوووت لەیانەی ریاڵ مەدریدە ئەوا خۆت هەوڵی بۆ بدە, لەگەڵ ئەو لێدوانەشدا ئەندامەكەی قەڵای بێرنابیۆ بە مباپێی وتووە یانەكەمان لەمێژوو و ئێستا و داهاتووشدا یانەیەكی گەورەیە و بەوجۆرەش دەمێنێتەوە, ئێمە كارەكانمان لەسەر هیچ یاریزان و كەسایەتیەك ڕاناگرین... ئەم گفتوگۆ توندانە لەدوای ئەوەدێت كیلیان مباپێ چەند جارێك بەڵێنی پەیوەندی كردنی بە یانەی لۆس بلانكۆسدا بەڵام لەسەرجەم بەڵێنەكانی پاشگەز بۆتەوە و بەردەوامی بەیاریكردن داوە لەڕیزەكانی یانەی پاریس سان جێرمان  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP