چابی ئەڵۆنسۆ: بڕوای تەواوەتیمان بەو بیرۆكە و ستایلە هەیە كە لەناو یاریگادا پەیڕەوی دەكەین

وەرزش
17:51 - 2023-11-15


لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا، چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەركوزن پێشبینی كردنی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا لە لایەن یانەكەیەوە بە زوو دەزانێت، چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر وتی: بڕوای تەواوەتیمان بەو بیرۆكە و ستایلە هەیە كە لەناو یاریگادا پەیڕەوی دەكەین، پەیوەندیمان بە هیچ شتێكی دیكەوە نییە كە دەگوزەرێت، بەڵكو پەیوەندی ئێمە تەنها لەگەڵ یاریزانەكانماندایە، كە لەگەڵ پلان و بیرۆكەكانماندا بیان گونجێنین، ڕاهێنەرە تەمەن 41 ساڵانەكە ئەوەشی وت: ڕكابەری ئێمە لەگەڵ یانەی بایرن میونشندا نییە، بەڵكو پەیوەندی بەوەوە هەیە كە تاكوێ‌ دەتوانین بەردەوام بین، پێم وایە هێشتا زوە پێشبینی ئەوە بكرێت كە نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا بەدەست دەهێنین.
********


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP