دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی روسیا دەکات

کوردستان
15:03 - 2023-11-27


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧/١١/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی دەرباز کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا کە عەباس فەتاح ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتی بۆ دۆخی کوردستان و عێراق خستەڕوو، باسی لەو هەنگاوانەش کرد کە یەکێتیی گرتوویەتیە بەر بۆ چارەسەری کێشەکان.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەریەک لە دەرباز کۆسرەت رەسول و کونسوڵی روسیا گفتوگۆی بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دۆخی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP