له دهۆك خوێندكارێك له‌نێو پۆلدا هاوپۆلێكی خۆی
كوشت
لە خوێندنگه‌یەکی سه‌نته‌ری قەزای (سێمێل)ی سه‌ر
به پارێزگای دهۆک، خوێندكارێك لەنێو پۆلدا، بە دەمانچە هاوپۆلێكی هاوڕێی خۆی کوشت.
ئه‌مڕۆ 28 تشرینی دووه‌م 2023 پۆلیسی دهۆک لە
راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی سێمێل لە
رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراونەتەوە، دەرکەوتووه خوێندكارێك بە ناوی (ع. ف. ع.)
هاوڕێکەی بە دەمانچە کوشتووە.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه:" تاوان‌لێ‌کراو و
تاوانبار هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی 2007ـ ن و هاوڕێی یەکدی بوون و پۆلی 11ی
دواناوەندی بوون. تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوەو به مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە
لەگەڵیدا"
ئاشكراشیكردووه:" خوێندكاره کوژراوەکە
ناوی مستەفا فەهمی یە و تەرمەکەشی رەوانەی دادی پزیشکیی دهۆک کراوە."
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنی ئه‌و خوێندكاره
له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرانه‌كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP