وەفدێکی یەکێتی بە نوێنەرایەتی سەرۆك بافڵ سەردانی پارێزگاری نوێی نەینەوا دەکات

کوردستان
14:16 - 2023-11-29

 

نیوەرۆی رۆژی چوار شەمە  ٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  بەنوێنەرایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وبەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن بەھاوریەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و لەتیف نێروەیی  ئەندامی سەرکردایەتی و جەمال یوسفی و داود شێخ جوندی لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی دهۆک و شەنگال و خاتوون ئەحلام کاکەیی و رۆنزی سەیدۆبەگ ئەندامانی پەرلەمانی عیراق  ودلدار عبدالله زێباری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا سەردانی پارێزگاری نەینەوایان کرد ولەلایەن پارێزگاری نوێ نەینەوا پێشوازی کران 

لە دیدارێکدا کە لە دیوانی پارێزگای نەینەوا بەرێوەچوو ، سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی  سڵاو و پیرۆزبای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ویەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پێ ڕاگەیاندو چەپکە گوڵی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاراستەی بەرێز ( عبدلقادر دخيل) پارێزگاری نوێ نەینەوا کرد و ھیوایان خواست لە پۆستە نوێەکەیدا سەرکەوتووبێت ،ھاوکات رۆلی بەرێزیانی بەرزنرخاندا لە خزمەتکردنی پارێزگای نەینەوا لە گشت سێکتەرەکانی ژیان لە شارەکە.

لە تەوەرێکی تردا سەرکەوت زەکی ئاماژەی بە گرنگی شاری موسڵ کرد لەرووی سیاسی و مێژوویی و کلتوری و دیمۆگرافیەوە ، بەشێوەیەک هەمیشە بە عیراقێکی بچووککراوە وەسف دەکرێت ، ووتیشی هەر لەسەر ئەوەش خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بە تایبەتمەندییەکی زۆرەوە سەیری شارەکەی دەکرد و بەگرنگی پێدانەوە باسی لە چۆنیەتی باشتر خزمەتکردنی شار و دانیشتوانەکەی دەکرد ، هیواشی خواست ئەم تێڕوانینەی سەرۆک مام جەلال بکرێتە بنەمایەک بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی پارێزگای نەینەوا لە هەموو سێکتەرەکانی ژیاندا .

 لە کۆتاییدا بەڕێز عبدالقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیەی وەفدی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد ، تەئکیدیشی کردەوە کە هەموو هەوڵ و تواناکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پارێزگای نەینەوا بکەنەوە بە ئەو پارێزگایەی کە هەمیشە چەقی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و بازرگانی و گەشتیارییەکان بوو ، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە نمونەیەکی بەرزی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان بوو .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP