جوود بیلینگهام خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵی 2023 ی بەدەستهێنا

وەرزش
15:52 - 2023-12-05

لەمیانی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێكی تایبەت كە لەلایەن گۆڤاری تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیەوە ڕێكخرابوو بەمەبەستی بەخشینی خەڵات بە یاریزانانی خوار تەمەن 21 ساڵ, جوود بیلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لەتەمەنی 20 ساڵیدا بووە خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵی 2023 و وەكوو كوڕی ئاڵتوونی ئینگلیزەكان ناسێندرا و لەڕێزلێنانێكی تایبەتیشدا خەڵاتەكەی ڕادەستكرا, لەو بارەیەوە جوودی ئەستێرە لێدوانی تایبەتی بۆ میدیاكان دا و باسی لەدۆخی ئێستای خۆی و داهاتووی كارەكانی كرد, بیلینگهام ڕایگەیاند : كە زۆر دڵخۆشە بە وەرگرتنی خەڵاتەكە و شانازیەكی گەورەیە بەو ڕادەیە بۆتە جێی باسی میدیاكان, لەبارەی دۆخی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بیلینگهام ناوی یانە نوێیەكەی بەقەڵای خۆشبەختی ستایش كرد و ئەوەشی وت كە ئەگەر هەیە تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەوێدا بمێنێتەوە و دڵخۆشیەكی بێ پایانی لەگەڵ مێرانگیدا هەیە   
 

https://www.facebook.com/Kirkuksportchanal/

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP