ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی هۆشداری لە بڵاوبونەوەی ڤیدیۆكانی رێكخراوی داعش لە ئەپلیكەیشنی "تیك تۆك" دەدات.
ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: سەدان ئەكاونتی ئەپلیكەیشنی تیك تۆك لەماوەی رابردودا دروست كراون، كە دەچنە خزمەتی داعشەوە بەبێ ئەوەی بەرپرسانی ئەو ئەپلیكەیشنە هیچ هەڵوێستێكیان هەبێت و رێگری بكەن.
رونیشكراوەتەوە: هەندێك لەو ئەكاونتانە بەشێوەیەكی ئاشكرا ئاڵای داعشیان لەسەرە و نەسڕدراونەتەوە و بەهۆی دواكەوتنی سڕینەوەیان ئەپلیكەیشنەكە پشتگیری تیرۆر دەكات بە ئاشكرا.
باسی لەوەشكردوە: ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاودەكرێنەوە بریتین لە بانگەكەشەكردن و هاندان بۆ شەڕ و كوشتن و رقلێبونەوە، هەندێكیشیان پیاهەڵدانن بە سەركردە تیرۆرستیەكان و بڵاوكردنەوە وێنەیان، ئەوەش سەرەڕای وێنەی ئەو ناوچانەی داگیریان كردبو.
ناوەندەكە داواشی لە ئەپلیكەیشنەكە دەكات هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە سەكۆیەك بۆ تیرۆر و بڵاوكردنەوەی بیرۆكەی تیرۆرستی لەناو نەوە گەنجەكاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP