كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان له‌ساڵی 2023 دا زیانی نزیكه‌ی 250 ملیار دۆلاری به‌ جیهان گه‌یاندووه‌

جیهان
21:31 - 2024-01-11

كۆمپانیای بیمه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد:" ئه‌و زریان و ره‌شه‌با و بومه‌له‌رزانه‌ی له‌ ساڵی 2023 ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانی گرته‌وه‌، زیانی 250 ملیار دۆلاری لێكه‌وته‌وه‌.

كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: كاره‌ساتی سروشتی له‌ ساڵی 2023دا بووه‌ته‌ هۆی زیانی ئابووری جیهانی، هه‌روه‌ها به‌راورد به‌زیانه‌كانی ساڵی پێشووتر له‌ یه‌كنزیكن له‌كاتێكدا زیانه‌كانی بیمه‌كراو بۆ ساڵی 2023-  95 ملیار دۆلار بووه‌, به‌ڵام له‌ ساڵی 2022دا بیمه‌ی زیانه‌كان 125 ملیار دۆلار بووه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP