به‌پێی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه ئاراسته‌ی بانكه موڵهتپێدراوهكانی كردووه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی به‌كاركردن به‌سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، كه له‌ساڵی پاره‌وه كه‌وتۆته‌كار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی بانكی و هاندانی بانكه‌كانه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دارایی و بانكیی پته‌و، له‌گه‌ڵ بانك و دامه‌زراوه داراییه جیهانییه‌كاندا.
ده‌شڵێت، كاری سه‌كۆ ئه‌له‌كترۆنییه‌كه له‌ساڵانی داهاتوو ته‌نها ده‌بێته چاودێری و وردبینیكردنی حه‌واڵه‌و بانكه‌كان، پێویسته ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروستبكه‌ن و، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان ڕاده‌ستی بانكی ناوه‌ندیی بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP