ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا 618 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌بكرێت.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی ئه‌و 618 ملیار دیناره‌كه ته‌مویله و قه‌رز نییه، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌رز بێت پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێك هه‌یه و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و دواتر بانكه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام له ته‌مویلكردن رێكاره‌كانی ناردنی پاره‌كه ئاسانتره.
راشیگه‌یاند، ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی هه‌رێم بووه له رێژه‌ی 12.67% به‌پێی خه‌رجی كرداره‌كی (ئینفاقی فیعلی)دیاریكراوه.
وتیشی، حكومه‌تی عێراق له 18 بۆ 25 ی هه‌موو مانگێك ده‌ستده‌كات به پاره‌داركردنی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا 618 ملیار دیناره‌كه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP