لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور، دوو نموونەی باڵای خەبات و خۆڕاگریین لەپێناو خاكی كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.
ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین، لە رۆژە سەختەكاندا بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بەگژ تاریكیدا دەچوونەوە و تاوەكو شەهیدیش بوون، لەو رێبازە پیرۆزەی خەبات لایاننەدا و بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست.
ئەمڕۆ كە یادی ئەو دوو فەرماندە تێكۆشەرە دەكەینەوە، بەڕێزەوە یاد و یادەوەرییەكانیان وەبیرخۆمان دەهێنینەوە و لەبەرامبەر ئازایەتی و جوامێریاندا، سەری رێزمان دادەنەوێنین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سەرفرازیی بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP