یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانێكی بایرن میونشن

وەرزش
15:20 - 2024-02-03

چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی، لە نوێترین هەواڵیاندا ئاشكرایانكردوە، یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناكانی، یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، پێگەی ترانسفێر ماركێت بڵاویكردۆتەوە: چەند یانەیەك لە نزیكەوە چاودێری تواناكانی ئەلڤۆنسۆ دەیڤیزی یاریزانی باڵی چەپی یانەی بایرن میونشن دەكەن، یەكێك لەو یانانەشی كە تەواوی هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە، كە ئامادەیە بە هەر جۆرێك بێت، ئەو یاریزانە پەلكێشی ریزەكانی بدات، دەیڤیزی كەنەدی و تەمەن 23 ساڵان لە وەڵامی ئەو بۆندانەی پێشكەشی كراون دەڵێت: من لەگەڵ یانەكەم دڵخۆشم و نامەوێ‌ یانە باڤاریەكە جێبهێڵم، بایرن یانەیەكی گەورەیە و دەمەوێت پابەندی گرێبەستەكەم ببم.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP