له‌ هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری حومس له‌سوریا چوار كه‌س كوژران

جیهان
11:33 - 2024-02-07

ئیسرائیل بۆردوومانێكی بۆ سه‌ر شاری حومس له‌ سوریا ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران كه‌ دووانیان هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی شاری حومسی له‌ ناوه‌ندی سوریا كردووه‌و بینایه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌ته‌واوه‌تی رووخاوه‌، به‌هۆشیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژراون كه‌ دووانیان هاووڵاتی مه‌ده‌نین و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكه‌دا بوون. 
حكومه‌تی سوریاش ئه‌و بۆردوومانه‌ی پشتراستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بۆردوومانه‌كه‌ له‌ سه‌عات ٣ی به‌یانی بووه‌و ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری مه‌ده‌نی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.   



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP