سه‌رۆك بافڵ: نابێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بە یاساشکێنی بدرێت

کوردستان
17:03 - 2024-02-14


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و هەڤاڵی تێکۆشەر دلێر سەید مەجید و دکتۆر خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنە باڵاکان و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، جەختی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا کردەوە و رایگەیاند، پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگاوە ئەرکی هەمووانە و نابێت بەهیچ شێوەیەکیش رێگە بە یاساشکێنی بدرێت.

لەدرێژەی دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد لەپێش هەموو دەستکەوتە حزبییەکانەوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانی خەڵک، سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP