غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاشكرایده‌كات بەغدا بۆ ناردنی موچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مەرجی نوێی هەیە و داوای وردەكاریی لیستی میلاكات و موچەی هەرێم دەكات.
ئەندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: "حكومه‌تی عێراق جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌رێم وردەكاریی لیستی میلاكات و موچەی بۆ بنێرێت"
غەریب ئەحمەد باسی له‌وه‌شكردووه كه:" حكومه‌تی عێراق له "بیانو" ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخات، به‌غدا پێیوایه ژماره‌ی موچه‌خۆران له 700 هه‌زار موچه‌خۆر تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌رێم لیستێكی موچه‌ی داوه به به‌غدا كه زیاتر له ملێۆنێك فه‌رمانبه‌ره."
پێشیوایه: "كێشه‌ی ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای بودجه‌ی 2024 هه‌موار ده‌كاته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP