بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەکات
لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک دیداری سیاسیی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامدەدات و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرامبەر پرسە هەنووکەیی و چارەنووسسازەکاندا دەخاتەڕوو.
تەوەرێکیتری دیدارەکانی سەرۆک بافڵ، پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە گرژییەکانی ناوچەکە، جگەلەوەی پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکرێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP