سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له ٧ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٥٧١ سه‌رباز.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند سه‌ربازێكی دیكه‌مان له شه‌ڕه‌كانی باكووری كه‌رتی غه‌زه كوژران، كۆی گشتی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان وڵاته‌كه‌مان تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٥٧١ سه‌رباز.
ئه‌وشخراوه‌ته‌ڕوو، دوو هه‌زار ٩٠٩ سه‌ربازیش برینداربوون، كه برینی هه‌زار و ٦٥٨ كه‌سیان سووكبووه‌و، برینی ئه‌وانی دیكه‌ش مامناوه‌ندو سه‌خت بووه.
جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی ١٣٣ ڕۆژه سوپای ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه به‌رده‌وامه له‌هێرشكردنه‌سه‌ر غه‌ززه‌و خان یونس، له‌ئێستادا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فح ده‌ستپێكردووه‌و به‌سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كردووه‌ته قوربانی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هۆشداری ده‌ده‌نه ئیسرائیل، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فح.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP