میسر سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ناوچه‌یه‌كه له‌سه‌ر سنووری غه‌ززه تاوه‌كو له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی كرده‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیل له ره‌فه‌ح و، كۆره‌وی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌و میسر، له‌و ناوچه‌یه جێگیربكرێن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، میسر هۆشداریده‌دات كه‌هێرشی سه‌ربازیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، ده‌بێته‌هۆی ئاواره‌كردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ دورگه‌ی سینای میسریی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، میسر بێ‌ئومێد بووه له‌ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و خه‌ریكی بنیادنانی ناوچه‌یه‌كی كاتییه‌و، ئاماده‌كاری پێشوه‌خته ده‌كات بۆی.
ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه به‌نیازه هێرش بكاته‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌فه‌ح كه ئێستا یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێدایه بۆئه‌وه‌ی دوایین پێگه‌ی حه‌ماس له‌ناوببات، ئیسرائیل ده‌ڵێت پلانی هه‌یه خه‌ڵكی ناو ره‌فه‌ح بگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه له‌ناو كه‌رتی غه‌ززه‌دا، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه به “خه‌ون” ده‌زانێت و ده‌ڵێت، خه‌ڵكی غه‌ززه به‌ره‌و سنووره‌كانی میسر ده‌ڕۆن ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه ده‌ستپێبكات و، ئه‌وه‌ش كابووس ده‌بێت بۆ میسر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP