سەرۆک بافڵ لەگەڵ جۆن کێری کۆبووەوە

جیهان
15:16 - 2024-02-16

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە.

لەدیدارێكدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە.

لە بەرامبەردا جۆن كێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP