میری كوه‌یت په‌رله‌مانی وڵاته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌ڵبژاردنێكی تازه ئه‌نجام بدرێت.
مشعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح به‌ده‌ركردنی مه‌رسومێكی ئه‌میریی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و، پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه وه‌ڵامی مــــیر بێت بۆ یه‌كه‌مین قه‌یرانی سیاسی، كه‌په‌رله‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی میریی دروستكردووه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقـلئه‌وسه‌ت هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی میری كوه‌یتی ئاشكراكردووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه له‌دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامێك هه‌ندێك قسه‌ی نه‌شیاوی كردووه كه‌ڕاسته‌وخۆ میری وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانیش ئاماده نییه ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو له‌پرۆتۆكۆڵه‌كان بسڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP