سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، قه‌یرانی ئابووریی ڕووی له‌به‌ریتانیا كردووه‌و، پێویستی به سكـهه‌ڵگوشین هه‌یه، ڕۆژنامه‌یه‌كیش داهاتی ڕیشی سوناك ئاشكراده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی بارودۆخی ئابوری به‌ریتانیاو بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌ریتانیا ڕووده‌دات درێژترین ماوه‌ی دابه‌زینی ئاستی بژێوی و خۆشگوزه‌رانی ژیانه له‌ماوه‌ی 70 ساڵی ڕابردوودا.
به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ڕیشی سوناك هۆشداریدا، كه پێویستیان به‌وه ده‌بێت سیاسه‌تێكی سكهه‌ڵگوشینی تازه ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه له 70 ساڵی ڕابردوودا دابه‌زینی ئاوا له‌ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك ڕووینه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌ت له‌ئیداره‌دانی ئابوری و ره‌وشی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌تدا كه‌وتووه‌ته قه‌یرانه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشیه‌ڵ تایمز سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ریشی سوناكی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای ئاشكراكردووه، كه‌بره‌كه‌ی 1.8 ملیۆن پاوه‌نه ئه‌م زۆربوونی سامانه‌ی سوناك له‌كاتێكدایه، ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زۆربوونی خه‌رجییه‌كانی ژیانیان ده‌جه‌نگن به‌هۆی قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP