ئه‌لێكسی ناڤالنی، سیاسه‌تمه‌داری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا و ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی پوتین له زینداندا كۆچی دوایی كرد.
ده‌سته‌ڵاتدارانی روسیا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی مردنی ناڤالنییه‌وه باس نه‌كردووه، ته‌نها به راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا وتویانه هه‌رشتێكیان له‌ده‌ست هاتبێت ئه‌نجامیان داوه بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن بمرێت، به‌ڵام كار له‌كار ترازاوه.
مردنی ئه‌لێكسی ناڤالنیی كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی روسیا كه ره‌خنه‌ی توندی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی پوتین گرتووه، له‌نێو زیندانێكی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكووردا له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك مانگی ماوه بۆئه‌وه‌ی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییكردنی پوتین بۆ جارێكی دیكه درێژ بكرێته‌وه .
وڵاتانی رۆژئاوا به‌رپرسیارێتی مردنی ناڤالنی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی مۆسكۆ و حكومه‌تی روسیاش هۆشداری ده‌دات به خه‌ڵكی پایته‌خت نابێت خۆپیشاندان بكه‌ن .
مردنی ناڤالنی له‌زیندانی تاكه‌كه‌سیدا، كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له وڵاتانی لێكه‌وتۆته‌وه، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه: پێویسته پوتین باجی مردنی ناڤالنی بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش رایگه‌یاندوه، ناڤالنی به گیان و ژیانی خۆی دژی سته‌م و زۆرداری ڤلادیمێر پوتین وه‌ستایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP