سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت كۆبوه‌وه‌

جیهان
21:00 - 2024-02-18

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌درێژه‌ی دیداره‌كانیدا له‌ په‌راوێزی سێهه‌مین رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌لیه‌حیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی زیاتری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوه‌یت، پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ جه‌ختیلێكرایه‌وه‌.

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێترین گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ سه‌روه‌ریی وڵاتان پارێزراوبێت و هه‌نگاوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت. وتیشی، ئه‌ركی هه‌موولایه‌نه‌كانه‌ به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و رێگریی له‌ فراوانبوونی گرژییه‌كان بكرێت.

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌لیه‌حیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ پاراستنی ئاسایشی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان ,  عیراق و كوه‌یت له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌شه‌ی پێدرا، ئێمه‌ به‌ پێزانینه‌وه‌ له‌و رۆڵه‌ مێژووییه‌ ده‌ڕوانین، ئێستاش خۆشحاڵین له‌سه‌ر ده‌ستی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی درێژه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌یه‌ ده‌درێت و ئێمه‌ش پاڵپشت و هاوكارتان ده‌بین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP